بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مێهر، هەواڵی بڵاوکراوەی چەند میدیای زایۆنی سەبارەت بە هێرشی هێزە تایبەتییەکانی ئەو ڕژیمە بۆ سەر ناوچەی مەسیافی سووریا و دزەکردنە ناو ناوەندە سەربازییەکان و دەستگیریی تاقمێک سەرباز و لەوان دوو کەسایەتی ئێرانی بەدرۆ خستەوە.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەش کرد: هیچ هێزێکی ئێرانی لەو شوێنەدا نەبووە و ئەوێ شوێنی ئامادەبوونی سوپای سووریایە و هەر بۆیە دەنگۆی میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە زیانگەیاندن بە هێزەکانی ئێرانی یان قۆڵبەستکردنیان لە بنەڕەتەوە درۆ و پاگەندەیە.
Your Comment